تۆ دایكمانی، خۆشه‌ویستی،
سه‌ربڵندی، كوردستان
دێرینیت‌و، پیرۆزیت‌و، سۆمای چاوی هه‌موومان.
له باكووربین، له باشووربین، له ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا
ئامانج یه‌كه‌و، ئاڵا یه‌كه‌و، ئازادییش بیروبڕوا.
ئه‌تپارێزن، به چوارده‌ورا، وه‌ك زنجیره‌ی شاخانت
شووره‌ی جه‌سته‌و، وره‌ی پۆڵای، ملیۆنه‌های لاوانت.
مێژووی پ. م، چرای خوێنی شه‌هیدانی ئه‌م خاكه
تا هه‌تایه، له‌سه‌ر سه‌رمان، جریوه‌یان ڕووناكه.
یه‌كگرتووین‌و به ڕێگاوه‌ین، درشت‌و ورد، ژن‌و پیاو
بۆ دواڕۆژی جوانتر له گوڵ، ڕووناكتریش له هه‌تاو.
موسیك‌و میللۆدی: هه‌ڵكه‌وت
زاهیر
تێكست: شێركۆ بێكه‌س
دابه‌شكردن: نه‌جات ئه‌مین
تۆن ماسته‌ر: شاه بكی